ئەسیل نوجێفی؛ بارزانی هەمیشە پشتیوانیی بنەماڵەکەمان بووە

ئەسیل نوجێفی، کەسایەتییەکی سیاسیی سوننە
ئەسیل نوجێفی، کەسایەتییەکی سیاسیی سوننە

کەسایەتییەکی سوننە ڕایگەیاند، بنەماڵەی بارزانی هەمیشە هاوکار و پشتیوانی بنەماڵەکەمان بوون.

پێنجشەممە، 27ـی حوزەیرانی 2024، ئەسیل نوجێفی، کەسایەتییەکی سیاسیی سوننە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە سەرەخۆشیان لێمان کردووە و لەگەڵ خەمی ئێمە بوونە، لە هاووڵاتیی و بەرپرسەکان سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو سەرەخۆشیانە.

نوجێفی دەڵێت، "عەبدولعەزیز نوجێفی، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ مەلا مەستەفای بارزانی نەمر هەبوو، حاجی محەممەد نوجێفی ئەویش پەیوەندییەکی باشی هەبوو لەگەڵ ئەوان و هەرێمی کوردستاندا. لە ڕابردوودا، مەلا مستەفای بارزانی زۆر پاڵپشت و پشتگیری ئێمە بوون، لە ساڵانی 70کان، لەو کاتانەی خێزانەکەی ئێمە کۆمەڵێک فشاری سیاسیی لەسەر بوو، مەلا مستەفای بارزانی زۆر هاوکاریی خێزانەکەی ئێمەی کرد؛ هەڵوێستی ئەو بۆ خێزانەکانی ئێمە جێگەی دەستخۆشییە، ئێمە ئەوە لە بیر ناکەین کە چەندان جار پەیوەندی پێمانەوە کردووە."

ئەسیل نوجێفی کەسایەتی سیاسی سوننە دەشڵێت: "ئێستە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە و زۆر سوپاسیان دەکەم، بەڕاستی هاوکاری و کارێکی زۆر باشیان بە ئێمە کردووە".