هه‌ولێر و وان لە بواریی گەشتیاریی و پیشەسازیی و ئاژەڵداریی هاوئاهەنگیی دەکەن
هەولێر و شاری وان لە باکووری کوردستان، لە بوارەکانی گەشتیاریی و پیشەسازیی و ئاژەڵداریی هاوئاهەنگیی دەکەن.
پێنجشەممە (27ـی حوزەیرانی 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، لەگەڵ له نه‌جده‌ت تاكڤا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگای وان و ژماره‌یه‌ك لە پیاوانی كار و ئه‌ندامانی ژووری بازرگانیی و پیشه‌سازیی ئه‌و شاره کۆبوونەوە.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به قووڵی و به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بە سه‌ر ڕه‌وتی بازرگانیی و ئابووریدا هه‌بووه، پارێزگاریی هەولێر ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگیی و پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ پارێزگای وان له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا توركییه‌كان له بواره جۆراوجۆره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و ئاسانكاریی ته‌واویان بۆیان كراوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئایینده‌دا هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و وان بره‌و به كه‌رتی گه‌شتیاریی نێوانیان ده‌ده‌ن، كه خاڵكێكی دیكه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی و بازاڕه.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی و پیشه‌سازیی وان لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی و پیشه‌سازیی پارێزگای وانیش، پارێزگاری هه‌ولێری داوه‌تی پیشانگه‌ی ژووری بازرگانیی و پیشه‌سازیی شاره‌كه‌ی كرد كه بڕیاره له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
باسی له‌وه‌شكرد، پارێزگای وان له ڕووی گه‌شتیاریی و بازرگانی و كولتووریی و پیشه‌سازیی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگای هه‌ولێر بازاڕێكی به‌هێزی ئابووری ناوچه‌كه‌یه، ده‌كرێت له ڕێگه‌ی پێكه‌وه‌كاركردنی پیاوانی كاری هه‌ردوولا، ئاڵوگۆڕی بیرۆكه و بۆچوونه‌كان بكرێت.
