ئه‌یاد عه‌للاوی: عێراق له‌ناو شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ناوخۆییدایه
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق له‌ناو شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ناوخۆیی نێوان پێكهاته‌كانیه‌تی؛ هاوكات ڕه‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت و پێی وایه نه‌یتوانیوه پارێزگاریی له ئه‌زموونی دیموكراسیی عێراق بكات.
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "زه ناشیۆناڵ" بێئومێدی خۆی له ئاست دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ژیانی سیاسیی عێراق نیشان داوه و پێی وایه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا هه‌ژموونی ساڵانی گه‌نده‌ڵی و تایه‌فی و پشكپشكێنه‌ی سیایی و ده‌ستبه‌رداگرتنی پۆسته باڵاكانی حكوومه‌ت له لایه‌ن هێزه ئیتنیكیی و تایه‌فییه‌كان، خۆی به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پاندووه.
عه‌للاوی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، عێراق له‌ناو شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ناوخۆیی نێوان پێكهاته‌كانیه‌تی. گوتووشیه‌تی، دژی داگیركردن و جه‌نگ بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ویستیان عێراق به‌سه‌ر سوننه و شیعه‌دا دابه‌ش بكه‌ن، ئێسته‌یش شیعه كه‌وتووه‌ته به‌رانبه‌ر سوننه، هه‌روه‌ها شیعه له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش بوونه و دژی یه‌كن، ئه‌مه بۆ سوننه‌كانیش هه‌مان شته و تا ئێسته نه‌یانتوانیوه كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
عه‌للاوی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، زیندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته كێڵگه‌یه‌كی به پیت بۆ به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌وی و زۆربوونی داعش، كه ڕه‌نگه له‌م ڕێگه‌یه‌وه گرووپه توندڕه‌وه‌كان بكشێن و پتر بن. عه‌للاوی پێی وایه پاككردنه‌وه‌ی زیندانه‌كان له تۆمه‌تبارانی كه‌یسه سیاسییه‌كان و ده‌ركردنی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن، هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی بێت بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌ی زیندانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پێی وایه ئاڵۆزییه سه‌خت و له‌ناوبه‌ره‌كانی نێوان هێزه‌كان و ملشكاندنی یه‌كدی له پشته‌وه‌ی په‌رده‌كان له هه‌ڵكشاندایه، نه‌خاسمه دوای ئه‌و ماوه زۆره‌ی له نێوان ساڵانی 2006 تا سه‌رهه‌ڵدانی داعش له 2014 و پاشان له‌ناوچوونی له ڕووی مه‌یدانییه‌وه له 2017ـدا، عێراق ڕووبه‌ڕووی سه‌ختترین ئاڵنگارییه‌كان بووه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق به پێویستی ده‌زانێت عێراق به‌ره‌و یه‌كێتیی و یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته ئیتنیكی و ئایینییه‌كانی ئاراسته بكرێت و له هه‌موو دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییه‌ك دوور بخرێته‌وه.
عه‌للاوی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له دوای ده‌رچوون و په‌سندكردنی ده‌ستووری ساڵی 2005، بریتیی بووه له جێبه‌جێنه‌كردنی بنه‌مای هاووڵاتیبوون و یه‌كسانی له نێوانیاندا، چونكه حكوومه‌ت له‌سه‌ر پشكپشكێنه دامه‌زراوه. له باره‌ی عێراقی نوێ و ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌یشی عه‌للاوی بۆچوونی وایه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌یانتوانی دیموكراسیه‌ت له عێراق له ئه‌ستر بگرن، ئه‌مه‌یش وایكرد ململانێی ناوخۆیی كه كۆتایی نییه په‌ل بكێشێت و درێژ ببێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی زه ناشیۆناڵ په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه درێژ كردووه كه عه‌للاوی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010ـدا توانی سه‌ر بكه‌وێت و زۆرینه به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام عه‌للاوی له چاوپێكه‌وتنكه‌دا ئێرانی تۆمه‌تبار كردووه له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكوه‌زیران و نووری مالیكی له شوێنی ئه‌ودا پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، گوتووشیه‌تی "ئێران تائه‌وپه‌ڕ ڕۆڵێكی نه‌رێنی هه‌بوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیری‌یان كردین." باسی له‌وه‌ش كردووه، ئێران هاوشانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی له ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ددام هه‌بووه و هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بوو له پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌تدا، ئه‌م دۆخه‌یش تاوه‌كوو 2010 به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواتر هاتن و گوتیان "عه‌للاوی بۆی نییه حكوومه‌ت پێك بهێنێت."
عه‌للاوی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پابه‌ندبوونی خۆی به بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی سكیۆلار بۆ عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت، عه‌للاوی بڕوای وایه ئێسته هه‌لومه‌رجی سیاسیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و میكانیزمی ده‌نگدانێكی دادپه‌روه‌رانه له‌بار نییه. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "نەدەبوو هیچ گرووپ و لیستێک هەبووایە وەک شیعە، سوننە و کورد دەربکەوێت، ئەمە کارێکە کە دەبوو بیکەم."
ئه‌و ڕاپۆرته نووسیویه‌تی، عه‌للاوی مه‌ترسییه‌كانی خۆی گه‌یاندووه‌ته سه‌كرده سیاسییه‌كانی عێراقی له حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی و ئاگه‌داری كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان گوتووه به‌رانبه‌ر به‌م بارودۆخه ده‌سته‌وسانن و توانایان نییه. عه‌للاوی گوتوویه‌تی "پێم گوتوون بۆچی؟ كێشه چییه؟ له‌سه‌ر ئێوه‌یه ئه‌م كاره بكه‌ن، ده‌بێت داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن، ئێمه به ڕاستی پێویستمان به‌وه هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی عێراق به ته‌واوه‌تی له ده‌ست بده‌ین، خۆمان ڕاست بكه‌ینه‌وه."
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، عەللاوی ئەمه‌ریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لە دروستکردنی دابەشبوونێک لە عێراق لە نێوان شیعە، سوننە و کورد و هەڵگیرسانی ناكۆكی و ئاڵۆزییه تائیفییەکان. گوتووشیه‌تی، ئه‌م كێشه‌یه كه سه‌ری هه‌ڵداوه، به تێپه‌ڕبوونی كات زیاتر هه‌ڵده‌كشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته به ئاشكرا ده‌بینرێت.
عه‌للاوی سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ر ڕێستۆرانتەکانی کەی ئێف سی لە بەغدا، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشانە پرسیار دەوروژێنن سەبارەت بەوەی ئایا دەکرێت لە ماوەی ساڵانی دوای شکستی داعش، ئارامی و سەقامگیری ڕێژەیی لە عێراقدا بپارێزرێت؟ ئەم هێرشانە تیشک دەخەنە سەر هێرشیی گرووپه میلیشیاكان و ئه‌گه‌ر ئەمە بەردەوام بێت، هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەمه‌ریکییەکانی عێراق دەبینین، ئەمەش ئەگەرێکی زۆره.
عه‌للاوی هۆشداری دابه‌شبوونی عێراقی داوه له ئه‌گه‌ری بەردەوامی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جەختیشی کردووه‌ته‌وه، عێراق پێویستی بە سەروەری یاسا و یەکڕیزی نیشتمانی هەیە. هەروەها "پێویستە چەمکی هاووڵاتیبوون جێبەجێ بکه‌ین، وەک دەزانن عێراقییەکان ئامادەن لە دەریادا بخنکێن نەوەک هاووڵاتی وڵاتێک بن کە شکست دەهێنێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتیی و پێویسته‌كان."