هەولێر و پاریس کۆنفرانسێکی تایبەت بـە وەبەرهێنان لە پاریس دەکـەن
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی هاوبەشی وەبەرهێنان لە پاریس دەکەنەوە.
پـێـنـجـشـەممـە (27ـی حوزەیرانی 2024)، محەمەد شوكری سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان لـەگـەڵ یـان بـرێـم کـونـسـولـی گـشـتـی فـەرەنـسـا لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـۆبـوەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی دەستەکە، لـە کۆبوونەوەکەدا پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و کـۆمـاری فـەرەنـسـا لـە چـوارچـێـوەی سێکتەری ئـابـووریی و بـازرگـانـیی و وەبـەرھــێـنـانـدا تـاوتـوێ کـران، ھـەروەھـا سـەرۆکـی دەستەی وەبەرهێنان و کـونـسـولـی گـشـتـی فـەرەنـسـا جـەخـتـیـان لـە بەرەوپێشەوەبردنی ئـەو پـەیـوەنـدیـانـە لـە ڕێـگـەی ئـاڵـوگـۆڕی بـازرگـانیـی و ئـەنـجـامـدانـی کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە نـێـوان سـەرمـایـەدار و وەبـەرھـێـنـەرانـی ھـەردوولا کـردەوە.
هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، بـەشـێـکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەکـە تـایـبـەت کـرا بـە ئـامـادەکـاریـیـەکـان بـۆ ئـەنـجـامـدان و ڕێـکـخـسـتـنـی کـۆنـفـرانـسـێـکـی ھـاوبـەشی هەرێمی کوردستان و کۆماری فەرەنسا تـایـبـەت بـە سـێـکـتـەری وەبـەرھــێـنـان کـە بـڕیـارە لـە کـۆتـایـی مـانـگـی ئـەیـلـول لـە پـاریـسـی پـایـتـەخـتـی وڵاتـی فـەرەنـسـا بـەڕێـوەبـچـێـت.