كڤارا هەڕەشە لە ئیسپانیا دەكات
كڤاراتسخیلیای ئەستێرەی هەڵبژاردەی جۆرجیا هەڕەشە لە ئیسپانیا دەكات، دەشڵێت: دوای سەركەوتنەكەكەمان بەرامبەر پۆرتوگال و گۆڕینەوەی درێسەكەم لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆشترین رۆژی ژیانم بوو.
كڤاراتسخیلیا ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا و هەڵبژاردەی جۆرجیا پێش یاریی داهاتوویان لە قۆناغی 16 بەرامبەر ئیسپانیا، رایگەیاند رێز لە ئیسپانیا دەگرین و لێیان ناترسین.
كڤارا گوتیشی: بەو ئاستەی ئێمە لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ پێشكەشمان كردووە دەبێت ئیسپانیاش لە ئێمە بترسێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی داواكاری گۆڕینەوەی درێسەكەی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی: كاتێك داوای درێسەكەم لە كریستیانۆ كرد یەكسەر بە بەڵێ وەڵامی دامەوە، چونكە پێشتر بەڵێنم دا بوو درێسەكەی بەدەستبهێنم، كاتێك چوومە ژووری جلگۆڕین یەكسەر خۆی درێسه‌كه‌ی پێدام.
كڤارا دەشڵێت: ئێمە توانیمان بگه‌ینه قۆناخی شازده‌ی یۆرۆ بۆیە خۆشترین رۆژی ژیانم بوو، هه‌موو جۆرجیا به‌م سه‌ركه‌وتنه دڵخۆش بووە، ئێمه مێژوومان تۆمار كرد، هیچ كه‌س پێیوانه‌بوو ئێمه بتوانین له پۆرتوگال ببه‌نیه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌هێزبووین و توانیمان ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنین، هه‌میشه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر دەرفەتەكان له سه‌دا یه‌ك بێت پێویسته هه‌وڵی بۆ بده‌ین، كاتێكیش باوه‌ڕت هه‌یه ده‌توانین هه‌موو شتێكی مه‌حاڵ بكه‌یت، ئێمه‌ش سه‌لماندمان كه هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا له توانایدا هه‌یه هه‌موو ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێت.
هەڵبژاردەی جۆرجیا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024، سەركەوتنێك و یەكسانبوونێكی بەدەستهێنا و وەكو باشترین سێیەم بۆ قۆناغی داهاتووی یۆرۆ سەركەوت، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە یارییەكی یەكلاكەرەوە لە قۆناغی 16 جۆرجیا و ئیسپانیا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.