"ئینگلاند لە هەموو هەڵبژاردەكان دەرفەتی بردنەوەی یۆرۆی هەیە"
ئه‌گه‌رچی هەڵبژاردەی ئینگلاند له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستێكی باشی پیشان نه‌دا، به‌ڵام به‌پێی سایتی ئۆپتا هێشتا هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆی له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه زیاتره و له دوای ئه‌ویش ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا زۆرترین هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆیان هه‌یه.
له كۆی په‌نجا و یه‌ك یاریی یۆرۆی 2024 له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، 36 یاریی به‌ڕێوه‌چوو، پێگه‌ی ئۆپتاش به پشتبه‌ستن به ئاستی هه‌ڵبژارده و پێكهاته‌كانیان رێژه‌ی هه‌لی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی دیاریكردووه.
به‌پێی سایتی ئۆپتا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند هه‌لی بردنه‌وه‌ی له هه‌مووان زیاتره و به رێژه‌ی %20 له پێش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه‌وه‌یه كه ئۆپتا پێیوایه هه‌لی سه‌ركه‌وتنی ئینگلاند له قۆناخی شازده به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا 81%ـە.
به‌پێی سایتی ئۆپتا، ئیسپانیا به رێژه‌ی 17% هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆی هه‌یه كه ئیسپانیا كه‌وتووه‌ته لا قورسه‌كه‌ی براكێتی یۆرۆی 2024 و له رێگه‌یدا ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و پۆرتوگال هه‌یه.
ئه‌ڵمانیاش به‌پێی راپۆرتەكەی ئۆپتا به رێژه‌ی 15% هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆی هه‌یه و له یاریی قۆناخی شازده‌ش به‌رامبه‌ر دانیمارك هه‌لی سه‌ركه‌وتنی 69%ـە.
فڕه‌نسا كه دواینجار 24 ساڵ پێش ئێستا بووه پاڵه‌وان، به‌پێی ئۆپتا هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 13% و له قۆناخی شازده‌ش به‌رامبه‌ر به‌لجیكا هه‌لی سه‌ركه‌وتنی 67%ـە، له قۆناخی چاره‌كی كۆتاییش كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبه‌رووی پۆرتوگال ببێته‌وه هه‌لی سه‌ركه‌وتنی 43%ـە.
پۆرتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌گوێره‌ی سایتی ئۆپتا هه‌لی پاڵه‌وانبوونی ته‌نیا 8%ـە و هه‌لی بردنه‌وه‌شی به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا 74%ـە، به‌ڵام له چاره‌كی كۆتایی كه ره‌نگه رووبه‌رووی فڕه‌نسا ببنه‌وه هه‌لی سه‌ركه‌وتنی پۆرتوگال له ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌متره و ته‌نیا 25%ـە.
هۆڵه‌ندا به 67%ـە و ئیتاڵیا به 4.9% و نه‌مسا به 2.3% به گوێره‌ی ئۆپتا هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆیان كه‌متره، هه‌ریه‌كه له به‌لجیكا به 2.3 و سویسرا 2.2 و توركیا 1.8 و دانیمارك 1.4 له دواوه‌ی ئه‌وانه‌وه دێن كە دەرفەتی بردنەوەی یۆرۆیان هەیە، هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی رۆمانیا و سلۆڤاكیا و سلۆڤینیا و جۆرجیا هه‌لی بردنه‌وه‌ی یۆرۆ و پاڵه‌وانبوونیان به گوێره‌ی سایتی ئۆپتا له سه‌دا یه‌ك كه‌متره.