هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئێران بۆ جاری سێیەم درێژکرایەوە
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدان بۆ دوو کاتژمێری دیکەش درێژ دەکرێتەوە، لە کاتژمێر 12 بە کاتی تاران کۆتایی دێت.
ڕۆژی ههینی 28ـی حوزهیرانی 2024، پرۆسهی دهنگدان له ئێران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری نوێی ئهو وڵاته له ناوخۆ و دهرهوه دهستی پێ كرد و تا ئێستە ماوەی دەنگدان سێ جار درێژکراوەتەوە، بەپێی دەستووری وڵاتەکەش تەنیا سێ جار دەتوانرێت ماوەی دەنگدان درێژ بکرێتەوە.
گوتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدان بۆ دوو کاتژمێری دیکەش درێژ دەکرێتەوە، لە کاتژمێر 12 بە کاتی تاران کۆتایی دێت.
لەم هەڵبژاردنەدا سەعید جەلیلی، محەممەد باقر قالیباف و مستەفا پوورمحەممەدی سێ بەربژێری باڵی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی و مەسعوود پزیشکیان تاکە بەربژێری باڵی ڕیفۆرمخواز بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی کۆمار کێبڕکێ دەکەن.