بەرازیل زەنگی مەترسیی بۆ هەڵبژاردەكانی كۆپا ئەمریكا لێ دا
هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ئەنجامە بێ هیواکەرەکەی بەرامبەر کۆستاریکا، ئەمجارەیان لە دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆلێک بردەوە. ڤینیسیۆس جونیۆر لەو یارییە توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە شاری پارادایسی ئەمریكا رووبەڕووی پاراگوای بووەوە، 30 بەسەر یارییەکە تێپەڕی کرد، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بەڕازیل گرت، بەڵام لوکاس پاکێتا نەیتوانی لێدانە سزاکە گۆڵ بکات.
ئەمجارەیان لە خولەکی 35 لوکاس پاکێتا بە ئاسیستێک بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر، قەرەبووی لێدانە سزاکەی کردەوە و بەرازیل گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لە رێگەی ڤینی تۆمار کرد.
پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و لە خولەکی 43، لە هەوڵێکی ڕۆدریگۆ ئەمجارەیان ساڤیۆ توانی دووەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە بەرامبەر پاراگوای تۆمار بکات.
نیوەی یەکەم بەردەوام بوو، لە خولەکی 50 ڤینیسیۆس توانی سوود لە هەڵەیەکی بەرگریکاری بەرامبەر ببینێت و گۆڵی دووەم خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەشی لە یارییەکە کرد.
نیوەی دووەم دەستی پێکرد و یاریزانانی پاراگوای هەر زوو لە خولەکی 48 توانیان گۆڵێک بکەن، بەڵام ئەم گۆڵەیان هیچ سودێکی نەبوو.
لوکاس پاکێتا بۆ دووەمجار لە یارییەکە لێدانی سزای جێبەجێ کرد و ئەمجارەیان سەرکەوتوو بوو و توانی گۆڵی چوارەمی هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە بکات.
بەم شێوەیە هەڵبژاردەی بەرازیل، دوای ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر کۆستاریکا، توانی یەکەم بردنەوە بەدەست بهێنێت و یاریی داهاتووش بەرامبەر کۆلۆمبیا یارییەکی چارەنوسساز دەبێت.
