کۆنتی: ئیتاڵیا دەبێتە پاڵەوانی یۆرۆ 2024
ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا لەو بڕوایەدایە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، دەتوانێت بۆ دووەمجاری لەسەر یەک، ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بباتەوە.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، بۆیە زۆرێک لەو بڕوایەدان، ئەو هەڵبژاردەیە توانای بەدەستهێنانی ناسناوەکەی نیە، بەڵام ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی، کە خۆشی ساڵانێک یاریی بۆ ئیتاڵیا کردووە، بە پێچەوانەوە پێیوایە هەڵبژاردەکەیان، توانای ئەوەی هەیە بۆ دووەمجار لەسەر یەک، ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بباتەوە.
کۆنتی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی رای سپۆرتی وڵاتەکەی دەڵێت '' راستە هەڵبژاردەکەمان بە تایبەت راهێنەر، بەهۆی ئەنجامەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان فشارێکی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەوان توانای ئەوەیان هەیە ناسناوەکە بەدەست بهێنن ''.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە پێیوایە یاریزانەکان و بە تایبەت راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، فشارێکی زۆریان لەسەرە ئەویش بەهۆی ئەنجامەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان، هەروەها دەشڵێت هەندێکجار فشاری زیاد کاریگەری باشی دەبێت.