عه‌مار به‌هادلی: عێراق له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی له‌باره‌ی دۆخی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاووڵاتییانی عێراق پێویستیان به‌وه هه‌یه بودجه‌ی وڵات بۆ پێشكه‌وتن دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رج بكرێت؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی عێراق له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌مار به‌هادلی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حكوومه‌تی عێراق له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان كورتی هێناوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، نه‌خاسمه كه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌یه.
عه‌مار به‌هادلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق پێویستی به هه‌وڵی گه‌وره هه‌یه بۆ پێشخستنی ژێرخانه‌كانی له بواره جیاجیاكاندا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییانی عێراق پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌و داهاته‌ی زۆره‌ی ده‌ست حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت، بۆ پێشكه‌وتنی وڵات و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رج بكرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیی گوتیشی، تا ئێسته ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به هاووڵاتییان دراوه، جێبه‌جێ نه‌كراون.
له عێراق به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و پشكپشكێنه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه به‌شی زۆری پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان قۆرخكراون و به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان یان سه‌ر به لایه‌نه‌كانن یانیش به فه‌رمان و ڕێنمایی ئه‌وان كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له‌ساڵانی رابردوودا سامانێكی زۆری وڵات له كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا به‌فیڕۆ بچێت و بچێته گیرفانی كۆمپانیا حزبییه‌كانه‌وه.
لەکاتێکدا پەرلەمانتارانی عێراق ڕه‌خنه له ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م کاراکردنی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 13ـی هەموارکراوی ساڵی 2016، ده‌گرن و پێیانوایه، مافیا و لێژنە ئابوورییەکانی سەر بە لایەنە سیاسییه‌كان له بۆشایی ئه‌م یاسایه‌دا، توانیویانه کۆنتڕۆڵی دۆسیه‌ی وەبەرهێنانیان لە وڵات‌دا بكه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان بهێنن.
دۆسیەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێكه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بووه‌ته‌وه، كه له‌زۆر بۆنه‌دا به‌رده‌وام دووپاتیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵكاران كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڕه‌شانه تاوەكوو ئێستە نه‌یتوانیوه ڕێگری له تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا بكات، به‌تایبه‌تی له زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كاندا ئه‌جێندای تایبه‌تی حزبه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و لیژنه ئابوورییه‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا به‌شدارن.