ئیسپانیا دەیەوێت کۆتایی بە سەرکێشیەکانی جۆرجیا بهێنێت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا له شاری كۆڵن و له قۆناخی شازده‌ی یۆرۆی 2024 رووبه‌رووی جۆرجیا ده‌بێته‌وه. لارۆخا زۆر بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و نایەوێت هاوشێوەی ئیتاڵیای بەسەر بێت و هەر لە قۆناغی شازدە ماڵئاوایی بکات.
ئیسپانیا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ جاری دووه‌م له مێژوو هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناخی شازده. جۆرجیاش یه‌كێك له ئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی تۆمار كرد و له یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی بلیتی قۆناخی شازده‌ی وه‌كو یه‌كێك له چوار باشترین سێیه‌مه‌كانی قۆناخی كۆمه‌له‌كان به‌ده‌ستهێنا.
لویس دی لافۆنتی راهێنه‌ری ئیسپانیا له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌له‌كان پشووی به به‌شێكی زۆری یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی دا و له‌م یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و یاریی ده‌كه‌ن و لە پێکهاتەی سەرەکی لارۆخا یاریی دەکەن.
پێش یارییەکە ویلی سانیۆل راهێنەری فەرەنسی هەڵبژاردەی جۆرجیا رایگەیاند '' چه‌ند رۆژێكی زۆر سۆزداریم به‌سه‌ر برد به‌تایبه‌تی له دوای بردنه‌وه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر پۆرتوگال، به‌راستی هه‌ستمان نه‌كرد ده‌گه‌ینه ئه‌م قۆناخه به‌ڵام دڵخۆشم كه ئێستا لێره‌ین، كاتی پێویستمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ییمان هه‌بوو، به‌ڵام ئسپانیا كاتی زیاتری له‌به‌رده‌م بوو. ئێمه چوار رۆژمان هه‌بوو ئه‌وانیش شه‌ش رۆژ پشوویان وه‌رگرت به‌هه‌رحاڵ حه‌زم ده‌كرد رۆژێك زیاترمان وه‌رگرتبا، به‌ڵام ئیدی ئه‌وه یۆرۆیه و ده‌بێت هه‌میشه بۆ یارییكردن ئاماده بیت، دڵنیام یاریزانه‌كانم له ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆیاندان و بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌باشی ئاماده‌ن، دۆڕانمان له پاڵاوتنه‌كان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێنی تێدابوو، هه‌ندێجار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت بزانیت پێویسته خراپ بدۆڕێیت، بۆیه پێموایه به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كاتی سه‌خت نازانین له‌كوێدا كێشه‌مان هه‌یه، بۆیه دۆڕان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به‌و ئه‌نجامه ئه‌رێنی بوو بۆ ئێمه و وایكرد به‌هێزبین، ئێستا زۆر باش ئیسپانیا ده‌ناسین له سێ ساڵی رابردوو چوار یارییمان به‌رامبه‌ریان كردووه ''.
ئیسپانیا و جۆرجیا له مێژوودا حه‌وت یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه شه‌ش یاریی له به‌رژوه‌ندی ئیسپانیا و یارییه‌كیش به بردنه‌وه‌ی جۆرجیا كۆتایی هاتووه، ئیسپانیا له دواین چوار پاڵه‌وانییه‌تی گه‌وره له سێ پاڵه‌وانییه‌تی له قۆناخی شازده ماڵئاوایی كردووه، له یۆرۆی 2020 یش گه‌یشتنه چاره‌كی كۆتایی به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی سویسرا ده‌ركران.
ئیسپانیا له هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان گۆڵی لێنه‌كرا دواینجار كه چوار یاریی گۆڵی لێنه‌كرا له یۆرۆی 2012 بوو ئه‌وكات جامه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا و بوونه پاڵه‌وان. هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆرجیا دوایینجار لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ 2024 رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لارۆخا لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە توانی بە ئەنجامی 10-2 بردنەوە بەدەست بهێنێت.