فەرمی: سپالێتی وەکو راهێنەری ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت
لوسیانۆ سپالێتی بە شێوەیەکی فەرمی لە پۆستەکەی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت. سەرەڕای ئەوەی لە قۆناغی شازدەی یۆرۆ دەکران، بەڵام متمانەی پێ بەخشرایەوە.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان گەیشتنە رێککەوتن، بۆ ئەوەی تاوەکو مۆندیالی 2026 لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت، دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەش سپالێتی رایگەیاند '' هەوڵ دەدەم لە داهاتوو زۆرترین یاریزانی لاو بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بکەم ''.
سپالێتی مانگی نۆی ساڵی رابردوو، لە شوێنی رۆبێرتۆ مانسینی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا، لە یەکەم پاڵەوانێتیش سپالێتی لەگەڵ ئازۆری، لە قۆناغی شازدەی یۆرۆی 2024 بەرامبەر سویسڕا تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی کرد.
سپالێتی لەو کاتەی لە شوێنی مانسینی بووە راهێنەری ئازۆری، راهێنەرایەتی 14 یاریی هەڵبژاردەکەی کردووە و خاوەنی 7 بردنەوە و 4 یەکسانبوون و 3 دۆڕانە.