سێ یاریزان ماڵئاواییان لە بارسێلۆنا کرد
ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا لە یەک کاتدا چوونی سێ یاریزانی دیاری لە ریزەکانی یانەکەی راگەیاند، ئەوانیش بریتین لە جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆ و هەروەها مارکۆس ئاڵۆنسۆ.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتییەکە هەردوو یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەکەیان جواو فێلیسک و هەروەها جواو کانسێلۆ، نەتوانرا گرێبەستەکەیان بکرێتە هەمیشەیی، بۆیە یەکێکیان دەگەڕێتەوە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەوی دیکەشیان دەگەڕێتەوە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.
هەردوو یاریزانە پۆرتوگالیەکەی بلاوگرانا هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کرد و لە یەکەم وەرزشیان توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، کارگێری بارسا بەهۆی زۆری مووچەکەیان، نەیانتوانی گرێبەستەکەیان بکەنە هەمیشەیی.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی مارکۆس ئاڵۆنسۆ ئەو یاریزانەش ریزەکانی یانەکەیانی جێهێشت.