فەرمی: یوڤێنتوس یاریزانێکی گواستەوە ریزەکانی

دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی یوڤێنتوس
دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی یوڤێنتوس

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگڵاند، بۆ ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئاستۆن ڤیلا لەسەر گواستنەوەی دۆگلاس لویز ناوەڕاستکاری بەڕازیلی گەیشتنە رێککەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی 5 ساڵ و تاوەکو ساڵی 2029 گواستەوە ریزەکانیان. بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە تێچوو و وردەکاری گرێبەستە نەکراوە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، دۆگلاس بەرامبەر نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کردووە، یانە ئیتاڵیەکە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ساموئێل ئێلینگ و هەروەها ئێنزۆ بارنێچا و لەگەڵ نزیکەی 24 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش یانە ئینگلیزیەکە کردووە.

دۆگلاس کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە کۆپا ئەمریکای 2024 کردووە، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 53 یاریی کرد و توانی 10 گۆڵ و 10 پاسی گۆڵ تۆمار بکات.