سبەی پشووی بانکە حکوومییەکانە

وەرگرتنی مووچە لە بانک - وێنە: ئەرشیف
وەرگرتنی مووچە لە بانک - وێنە: ئەرشیف

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی لە سەرجەم بانکە حکوومییەکان پشووی فەرمییە.

یەکشەممە (30ـی حوزەیرانی 2024)، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە یەکی تەممووزی 2024 ، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە، بۆیە دەرگای بانک بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024.