سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی، بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی کرد.
یەکشەممە (30ـی حوزەیرانی 2024) بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولعەزیز نوجەیفی)ـی باوکی ئوسامە نوجەیفی لە مزگەوتی (جەلیل خەیات)ـی شاری هەولێر کرد.
ڕۆژی (26ـی حوزەیرانی 2024) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئوسامە نوجەیفی نووسیبووی: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت".
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتبوو: "بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
