پارتە ڕاستڕەوەکان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی فەرەنسا بردیانەوە
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی یەکشەممە داوای "هاوپەیمانێتییەکی فراوانی لە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان" کرد لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی یاساداناندا دژی پارتی ڕاستڕەوی نیشتمانی، دوای ئەوەی لە ئەنجامەکانی گەڕی یەکەمدا ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنییان بەدەستهێنا.
ماکرۆن لە بەیاننامەیەکی نوسراودا گوتی " بەشدارییەکی فراوان و گەورە لە گەڕی یەکەمدا، گرنگیی ئەم دەنگدانە بۆ هەموو هاووڵاتیانمان نیشان دەدات، هەروەها ویستی چاککردنی بارودۆخی سیاسیی، لەگەڵ ڕووبەڕووبوەنەوە لەگەڵ ڕەوتی نیشتمانیدا، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هاوپەیمانێتییەکی فراوان پێک بهێنین ، لەنێوان دیموکرات و کۆماریییەکان بێت لە خولی دووەمدا."
پارتی نیشتمانی ڕاستڕەو و هاوپەیمانەکانی لە ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەڕەنسا سەرکەوتن و زیاتر لە سەدا 34 ی دەنگەکانی بەدەست هێنا، بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەکان.
بەپێی ئەم پێشبینیانە، پارتی ڕاستڕەو بە ڕێبەرایەتی هاوپەیمانی چەپ یان بەرەی نەتەوەیی گەل (28.5 بۆ 29.1٪) و پارتی ئیمانوێل ماکرۆن (20.5 بۆ 21.5٪)، دەنگیان بەدەستهێنا، چاوەڕێ دەکرێت کۆمەڵەی نیشتمانی بتوانێت زۆرینەیەکی ڕێژەیی گەورە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بەدەست بهێنێت بەپێی چاوەڕوانییەکانی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە.
پارتی کۆمارییەکان کە نزیکەی لەسەدا 10 ی دەنگەکانی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا بەدەست هێنا، بەگوێرەی خەمڵاندنی یەکەم، داوای لە دەنگدەرانی کرد، دژی کۆبوونەوەی نیشتمانی ڕاستڕەو لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا دەنگ بدەن.