ژماره‌ی کوژراوانی غه‌ززه له 38 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رز بووه و سوپای ئیسرائیلیش له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و لێدانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وامه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 1ـی ته‌ممووزی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 37 هه‌زار و 900 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 87 هه‌زار و 60 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و 91ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین هۆشداری دا له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه.
کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەلەستین ڕایگه‌یاند، تا ئێسته له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا زیاتره له 10 هه‌زار كه‌س كه نیوه‌یان منداڵن كه‌مئه‌ندام بوونه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.