نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ڤیەننا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ڤیەننا و بەپێی زانیارییەکانی ئاوارە هەورامی پەیامنێری کوردستان24، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆ دەبێتەوە.
دووشەممە (1ـی تەممووزی 2024)، نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی نەمسا چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا تاوتوێ بکات.
ئاوارە هەورامی ئاشکرای کرد، ئەجێندای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ نەمسا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆکردن دەبێت دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا، هاوکات پرسی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئە وڵاتە لە هەولێر.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە نەمسا و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
دووشه‌ممه 1ـی تەمووزی 2024، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤيه‌ننا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.