رابیۆ پێشکەشی بارسێلۆنا کراوە

ئادریان رابیۆ یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا
ئادریان رابیۆ یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا

ئادریان رابیۆ ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، نزیکە لەوەی ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، ئەو یاریزانە ئامادەنیە مووچەکەی کەم بکاتەوە و یانەکەشی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

ناوەڕاستکارەکەی کەڵەشێرەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە ئەم هاوینە کۆتایی هات، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر بابەتی زۆری مووچەکەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە دایکی ئادریان رابیۆ کە بەرێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی، ئەو یاریزانەی پێشکەش بە یانەی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەهۆی بەرزی مووچەی ئەو یاریزانە، وەڵامی ئەو پێشنیارەی نەداوەتەوە.

رابیۆ ساڵانە نزیکەی 8 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و ئامادەش نیە مووچەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلاند، ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و هیچ کێشەیان لەگەڵ مووچەکەی نیە.