سوودانی: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی لە بارەی دۆخی ناوخۆیی و هەرێمی بۆ بەغدا گرنگە
سوودانی: لە پرسە ناوخۆییەکاندا گەیشتووینەتە قۆناغی گەشانەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا، پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی "گرنگە" و لەبارەی پرسە ناوخۆیی و هەرێمییەکان گفتوگۆیان کردووە.
سوودانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ئەمڕۆ شەرەفمەندبووم بەم سەردانەی برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، ئەم سەردانەی بۆ بەغدا گرنگە بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆکان، چونکە سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەرە و ڕۆڵێکی کارا و کاریگەری هەبووە لە پرۆسەی سیاسیی‌دا".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد: "گفتوگۆیەکی بنیادنەرانەمان لەسەر پرسە جیاوازە ناوخۆییەکان و دۆخە هەرێمییەکان کردووە، بەدڵنیاییەوە لە بارەی ناوخۆوە قۆناغێکی باشمان لە دروستکردنی متمانە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیوە، هەروا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا چەند پرسێکمان تێپەڕاندووە، ئێستاش بەرەو گەشەپێدانی زیاتر و داهاتووێکی گەشاوەتر هەنگاو دەنێین کە سوودی بۆ تەواوی هاووڵاتییانمان هەبێت لە بوژانەوە و گەشانەوەدا".
لەبارەی دۆخی ناوچەکەش، محەممەد شییاع سوودانی گوتی: "خراپی دۆخی هەرێمی و ئەو پێشهاتانەی ناوچەکەی گرتووتەوە، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانمان بوو، لەمبارەوە جەختمان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کردووتەوە، کە عێراق لە مەیدانی ململانێکان بەدوور بگرین و لە ئاستی کێشە و ململانێکاندا هەڵوێستی بێلانەمان هەبێت".
دەقی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان، ئه‌مڕۆ خۆشحاڵ بووین به سه‌ردانی برای به‌ڕێزمان مه‌سعود بارزانیی رێزدار. ئه‌و سه‌ردانه گرنگه‌ی بۆ به‌غدا، بۆ گرنگی دیدار و گۆبوونه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێمه باسی گرنگیی سه‌ركردایه‌تی نیشتمانی ده‌كه‌ین، كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه. له‌و پێناوه‌شدا گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌ر و ئامانجدارمان له‌باره‌ی ته‌واوی پرسه جیاوازه ناوخۆییه‌كان و هه‌رێمایه‌تییه‌كان کرد.
به دڵنیاییه‌وه قۆناغێكی گرنگمان له بونیاتنانی متمانه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیوه و كێشه‌ی زۆر و كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه‌مان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها ئێمه به‌رده‌وامین له كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان و ئاسۆی ئاینده به‌و شێوه‌یه‌ی، كه خێر و خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌وپێشچوونی بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك هه‌بێت. دۆخی هه‌رێمایه‌تی و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ئارادان، به‌شێكی گرنگی گفتوگۆكه‌مان بوو، كه گرنگییه‌كی گه‌وره‌یه له‌و دۆخه سه‌خته‌ی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه و جه‌ختمان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق كردووه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه دوور بێت له گۆڕه‌پانی ململانێكان، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له هه‌ڵوێسته بنچینه‌ییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان به دادپه‌روه‌رانه، دووباره له كۆتاییدا به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی برای به‌ڕێزمان مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، زۆر زۆر به‌خێر بێت.