ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران: خۆتان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار بکەن
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە مووچەخۆران دەکات ئەوانەی تا ئێستە پرۆسەی بەبانکیکردنیان لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" تەواو نەکردووە، لە نزیکترین کاتدا، خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ وەک بڕیارە، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێن.
چوارشەممە (3ـی تەمموزی 2024) بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پێشوازیی لە ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی كرد تایبەت بەوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بانکی حکوومیی و هەموو ئەو بانکانەش کە لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراق ڕێگەپێدراون و لە هەرێم کار دەکەن و لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی و ڕێنمایی بانکی ناوەندیی پرۆسەی بەبانکیکردنی پێدانی مووچەی هەرێم جێبەجێ دەکەن.
بەم شێوەیەش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکە حکوومەتی و تایبەتەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ڕێگەپێدراو بن .
هاوکات ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە مووچەخۆران دەکات ئەوانەی تا ئێستە پرۆسەی بەبانکیکردنیان لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" تەواو نەکردووە، لە نزیکترین کاتدا، خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم ساڵ وەک بڕیارە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێن.
نووسراوەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە، دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوە داوە، بابەتی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەو بانکانەش دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من".
سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لە نووسراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، هەڵبژاردنی بانکی دڵخواز بۆ پرۆسەی بە بانیکردن دەگەڕێتەوە بۆ بژاردەی فەرمانبەر و مووچەخۆران.
پرۆژەی "هەژماری من"
لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەرگرت، بهپێی ئامارەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە
بهپێی ئامارەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی "هەژماری من" تاوەکوو ئێستە هەشت بانکە و هەریەکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه)، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکیی ئیسلامیی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لەخۆ دەگرێت.
بۆ زانینی زیاتر لەبارەی چۆنییەتیی ڕاكێشانی پارە لە ئامێرەكانی هەژماری بانكیی مووچەخۆران، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكەن هەروەها بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1991ـهوه بكهن.
پە پێی زانیارییەکانی کوردستان24: لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، مانگانە تیمەکانی هەژماری من لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە ئەرک دەبن بۆ پێدانی زانیاری بە مووچەخۆران و هاوکارییان دەکەن لە پێدانی زانیاریی لەبارەی شێوازی بەکارهێنان و ڕاکێشانی پارە و ئەم تیمانە لە هەموو بنکەکانی ڕاکێشانی پارە لە ماوەی دابەشکردنی مووچە جێگیر دەکرێن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ مووچەخۆران بکەن.
ناونیشانی شوێنی ئامێرەکانی ATM:
هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، خوار پارکی شار، بەرامبەر بازاڕی نیشتمان
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، سەروەران، نزیک بانکی سەروەران
بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، شەقامی 30 مەتری نزیک زانکۆی کوردستان
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، پشت وەزارەتی پێشمەرگە
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "
هەولێر، جووتسایدی بەحرکەی کۆن، بەرامبەر قۆتابخانەی زانیاری
بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، زانکۆ، بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، ڕێگەی بنەسڵاوەی کۆن، ریزی پارکی باداوە
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی ئاداب
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی زانست
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، ڕێگەی کەسنەزان، نزیک ماجیدی لاند
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، ڕێگەی مووسڵ- هەولێر، نزیک دادگای تێهەڵچوونەوە
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک هۆتێل ڤان رۆیاڵ
بانکی بەردەست "جیهان "
هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، شەقامی 30 مەتری چواریانی شەقامی پزیشکان و تەیراوە
بانکی بەردەست "جیهان "
هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان
بانکی بەردەست "جیهان"
هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بازاڕی لەنگە
بانکی بەردەست "جیهان"
هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر زانکۆی جیهان، واو تاوەرس
بانکی بەردەست " ئار تی بانک"
هەولێر، رێگەی کەسنەزان، بەردەم نەخۆشخانەی رزگاری
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم بانکی قەڵات
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم کۆلێژی دەرمانسازی
بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، تەنیشت بانکی زانکۆ
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"
هەولێر، شەقامی شۆڕش، بەرامبەر نەخۆشخانەی لەدایکبوون
بانکی بەردەست "جیهان"
هەولێر، شەقامی منارە، بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "
هەولێر، شەقامی نەورۆز، خوار نەخۆشخانەی پاکی
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"
هەولێر، گەڕەکی ئازادی بەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری
بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"
هەولێر، گەڕەکی ئازادی نزیک نەخۆشخانەی نانەکەلی
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، بنەسڵاوە، بەردەم بانکی بنەسڵاوە
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، بەحرکە، نزیک خوار مزگەوتی رەشید گەردی
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، شەقڵاوە، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"
هەولێر، خەبات، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات
بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"