فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتوو: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆكایه‌تیدا لاواز و ناكارامه‌یه
فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتوو (نینوی موحدة) له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لاوازی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەن و ناکارامەیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتیەکانیدا، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن.
ڕۆژی 3ـی ته‌ممووزی 2024، فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتوو (نینوی موحدة) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، له ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی ئێسته لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوو دەدات، مه‌به‌ستیانه بۆ ڕای گشتیی ڕوونی بكه‌نه‌وه، ناکۆکی بەردەوامی ناو ئەنجوومەنەکە بۆ چەند هۆیەکی بنەڕەتی دەگەڕێتەوە کە گرنگترینیان بریتییه له لاوازی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەن و ناکارامەیی سەرۆکایەتییه‌كه‌ی لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتیەکانیدا.
فراكسیۆنی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتوو (نینوی موحدة) سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕوو ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره بكرێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، بەردەوامیی ئەم هەڵانە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئەدای ئەنجوومەنەكه و ڕۆڵ و پێگەكه‌ی لەبەردەم هاوڵاتیاندا لاواز كردووه.
ئه‌و فراكسیۆنه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنه‌كه سەلماندی کە ناتوانێت بەرگەی فشارە سیاسییەکان بگرێت، ئەمەش بووە هۆی دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییه ئیداری و یاسایییه‌كان لە ئەنجامی ئەم هەڵوێستە لاوازە. بێتوانایی دەستەی سەرۆکایەتیی لە بەڕێوەبردنی ئەنجوومەن بە شێوەیەکی کارا و کاریگەر، پێویستی بەوەیە کە هەموو ڕێککەوتنەكان لەبەرچاو بگیرێن.
ده‌شڵێت، کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێکی بوێرانە و یەکلاکەرەوە بدرێت بۆ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن لە ئەرکەکانی لابدات، ئه‌مه‌ش بە لەبەرچاوگرتنی ناشایستەیی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبراوه‌وه كه بڕیاره‌كانی هه‌ڵه‌ی تێدایه و له‌گه‌ڵ یاسا و په‌یڕه‌ودا ناكۆكن و له ئه‌نجامیشدا پێگه‌ی ئهنجوومهنهكهی لاواز كردووه.
ئه‌و فراكسیۆنه له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی "داوا لە هەموو ئەندامان و هاوکارانی ئەنجوومەن دەکەین کە پێکەوە به‌رانبه‌ر به ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوه‌ستنه‌وه به مه‌به‌ستی دووبارە داڕشتنەوەی په‌یكه‌ری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی پارێزگاری نەینەوا و گەلەکەی بەدی بهێنێت."