روود گولیت: فرمێسکەکانی رۆناڵدۆ فرمێسکی تیمساحن
روود گولیت ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، رەخنەیەکی توند لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت و دەڵێت '' فرمێسکەکانی رۆناڵدۆ فرمێسکی تیمساحن ''.
ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەبارەی گریانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریی بەرامبەر سلۆڤاکیا گووتی '' لەم کاتەدا یاریزانی باشتر لە رۆناڵدۆ هەن بۆ لێدانی سزا، هەموو جارێک ئەو یاریزانە دەیەوێت خۆی دەربخات، دوای لەدەستدانی پێناڵتیەکەش بینیمان دەستی بە گریان کرد، بەڵام فرمێسکەکانی ئەو فرمێسکی تیمساحن ''.
روود گولیت زیاتر رەخنە لە رۆناڵدۆ دەگرێت و دەڵێت '' هەر کاتێک رۆناڵدۆ تووشی شکست دەبێت، دەست دەکات بە گریان بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک و هاندەران بۆ خۆی رابکێشێت ''
کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ لە تەمەنی 39 ساڵی بۆ جاری شەشەمە بەشداری یۆرۆ دەکات و هیچ یاریزانێکیش هێندەی ئەو بەشداری یۆرۆی نەکردووە، بەڵام گۆڵکارە مێژوویەکەی جیهان تاوەکو ئیستا لە کۆی چوار یاریی، تەنها یەک ئاسیستی تۆمار کردووە.