هادی عامری: سەرۆک بارزانی بە ڕاشکاوانە قسەی کرد و سەردانەکەی کۆتایی بە بنبەستی سیاسی هێنا

K24 – بەغدا:
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کۆتایی بە بنبەستی سیاسی هێنان و گفتوگۆی جددی بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم پرسەکان هەبوون.
ڕۆژی (4ـی تەمموزی 2024) هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرۆک بارزانی زۆر بە ڕاشکاوی قسەی کرد و ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بۆ عێراق بە گرنگ دەزانین.
هادی عامری گوتیشی: "سەردانێکی سەرکەوتوو بوو، کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆتایی بەو بنبەستە باڵکێشەدا هێنا کە ماوەیەکە لە ئارادایە، گفتوگۆی جددی لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبوون، حکوومەتی فیدراڵیش رژدە لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، هادی عامری ئاماژەی بەوەکرد: "کۆبوونەوەیەکی برایانەی ڕاشکاو بوو، ئەو زۆر بە ڕاشکاوی قسەی کرد ئێمەیش بە هەمان شێوە. ئەم کۆبوونەوانە بە گرنگ دەزانین، چونکە عێراق بەرەو سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی هەنگاو دەنێت، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە عێراقێکی بەهێز دروست بکەین".