5 كورد یانەیەكیان بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەرخست
یانەی گەرمە كە دەكەوێتە شارەدێیەكی عێراق دوای تەنیا ساڵ بەسەر دامەزراندنی بە سەرپەرشتی 5 كورد توانیان بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەربكەون.
لە خولی نایابی عێراق، یانەی رومادی كە پارێزگایەكی گەورەی عێراقە نەیتوانی بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەربكەوت، بەڵام یانەی گەرمە كە شارەدێیەكی بچووكە لە سنووری پارێزگاری رومادی و پێشتر تیپێكی میللی بووە و دوای تەنیا 3 ساڵ بەسەر دامەزراندنی توانی بگاتە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
یانەی گەرمە لە دوایین یاریی خۆی توانی بە 2 گۆڵی بێوەڵام لە یانەی پارێزگایەكەی خۆی كە رومادییە بباتەوە و بە فەرمی ببێتە یەكەمین ناحیە بگاتە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
5 كورد رۆڵی كاریگەریان لە گەیاندنی یانەی گەرمە بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق هەبوو كە پێكهاتوون لە رەوەند عەبدولخالق سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەكە، كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵپارێزان، رێباز عەبدوڵڵا گۆڵپارێز، گۆران عیماد و كۆسرەت بایز دوو یاریزانی كاریگەری یانەكەی گەرمە بوون كە توانیان لەگەڵ یانەكە مێژوو بنووسنەوە.
یانەی گەرمە لە لایەن حاجی موسەنا حەلبوسی خاوەنداری و سەرۆكایەتی دەكرێت، نێوبراو برای محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراقە.
