حكومه‌تى عێراق بۆ كوردستان 24: باسى راپرسى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌كراوه
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، سه‌عد حه‌ديسى له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا، باسى پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، سه‌عد حه‌ديسى له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا، باسى پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌كراوه.
حه‌ديسى له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى كوردستان 24 گوتى: ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لايه‌نى هه‌ولێر و به‌غدا گه‌يشتنه رێككه‌وتنێكى گرنگ.
له باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه گوتى: هه‌ردوولا يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له نزيكترين واده‌دا، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و سامانه سرووشتييه‌كانى هه‌رێم كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك يه‌كه‌م جار رێككه‌وتنێكى ته‌كنيكى ورد سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت واژوو بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت ئه‌وه يه‌كه‌مجار ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌يه‌وه ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.