هۆڵەندا و تورکیا ئامانجیان بەردەوامبونە لە یۆرۆ 2024
هەڵبژاردەی هۆڵه‌ندا دوای بردنەوەکەی بەرامبەر رۆمانیا لە قۆناغی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 202، ئەمجارەیان له دوایین یاریی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی پاڵەوانێتیەکە و له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكی به‌رلین رووبه‌رووی هەڵبژاردەی توركیا ده‌بێته‌وه.
هۆڵهندییەکان سەرەڕای ئەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانیان بە قورسی تێپەڕاند، بەڵام له قۆناخی 16 به ئاسانی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ربه‌ستی رۆمانیای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی، توركیاش به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له نه‌مسای برده‌وه و گەیشتە ئەم قۆناغە.
له‌م یارییه ته‌نیا گومان له یارییكردنی ستیڤن بێرگوین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له نێوان مالین و فریمپۆنگ یه‌كێكیان شوێنی بگرنه‌وه. له توركیاش هاكان هالهانۆغلۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی 16 به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی یاریی نه‌كرد، به‌ڵام ئۆركون كوكچو و ئیسماعیل یوكسیك به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانیان یاریی ناكه‌ن و میریح دیمیرالیش به‌هۆی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی له قۆناخی شازده به‌رامبه‌ر نه‌مسا بۆ دوو یاریی سزادراوه و ئه‌گه‌ر توركیا بگاته یاریی كۆتایی ئه‌وكات به‌شداری یارییه‌كان ده‌كات.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له مێژوودا چوارده‌جار رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه، هۆڵه‌ندا شه‌ش سه‌ركه‌وتن و توركیاش چوار بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له چوار یارییش به‌رامبه‌ربوونە و ئەم یارییە یەکەم یارییان دەبێت لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.
توركیا و هۆڵه‌ندا له مێژوودا هیچ كات له یۆرۆ رووبه‌رووی یه‌كتری نه‌بوونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین یارییان له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه،
له دوایین دوو یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده 13 گۆڵ تۆمار كراوه كه له یارییه‌كیان هۆڵه‌ندا به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له توركیای برده‌وه، هۆڵه‌ندا له دواین حه‌وت یاریی له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كان له پێنج جاریان بلیتی پێشكۆتایی به‌ده‌ستهێناوه و دواینجاریش كه نه‌یتوانی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره ببڕێت، مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ بوو به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا دۆڕا.
توركیا كه له مۆندیالی 2002 بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره له مێژوودا چوار جار بلیتی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.