هاری کەین چاوی لە یەکەم ناسناوە لەگەڵ ئینگلاند
هەڵبژاردەی ئینگڵاند یەکێکە لە پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، له چاره‌كی كۆتایی پاڵەوانێتیەکە و له یاریگه‌ی دۆسڵدۆرف رووبه‌رووی سویسرا ده‌بێته‌وه.
ئینگلاند له قۆناخی شازده زۆر به سه‌ختی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سلۆڤاكیای برده‌وه، سویسراش یه‌كێك له ئه‌نجامه گه‌وره‌كانی تۆمار كرد و به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئیتاڵیای پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووی برده‌وه و بلیتی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
له‌م یارییه ئینگلاند به‌هۆی پێكان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی له تواناكانی گویهی به‌رگریكاری بێبه‌ش ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و پێكانه شێوازی یارییكردنی هه‌ڵبژارده‌كه بگۆڕێت و له‌م یارییه به سێ به‌رگریكار یاریی بكات. سویسراش تواناكانی سیلڤا ڤێدمێری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له قۆناخی شازده به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی یاریی نه‌كرد.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و سویسڕا له مێژوودا 25 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، ئینگلاند 19 سه‌ركه‌وتن و سویسراش سێ بردنه‌وه‌ی هه‌یه و له پێنج یارییش هەردوو هەڵبژاردەی به‌رامبه‌ربوونە.
ئینگلاند له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1981 به سویسرا نه‌دۆڕاوه دواینجاریش كه له یۆرۆ رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه، له یۆرۆی 2004 بوو ئه‌وكات ئینگلاند به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌م یۆرۆیه سویسرا حه‌وت گۆڵی له لایه‌ن حه‌وت یاریزانی جیاواز تۆمار كردووه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره بۆ هه‌ڵبژارده‌كه رووبدات، له به‌رامبه‌ردا ئینگلاند چوار گۆڵی له لایه‌ن دوو یاریزان كردووه و هاری كه‌ین و بێلینگهام یه‌كی دوو گۆڵیان كردووه.
سویسرا دووه‌مینجاره له مێژووی یۆرۆ دوو وه‌شان له‌سه‌ریه‌ك ده‌گاته چاره‌كی كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی له یۆرۆی 2020 له قۆناخی شازده له فڕه‌نسای برده‌وه، ئه‌م یارییه ده‌بێته سه‌ده‌مین یاریی گاریس ساوزگێتی راهێنه‌ری ئینگلاند له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌كه و ده‌بێته سێیه‌مین راهێنه‌ر له مێژوو له‌گه‌ڵ سێ شێره‌كه بگات به‌و ژماره‌یه.