قایمقامی قەزای پێنجوێن بۆ کوردستان24: لەسەر داوای خۆم دەستم لەکار کێشایەوە

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن
زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن

K24 – سلێمانی:

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، دەست لەکار کێشانەوەم ئاراستەی یەکەی ئیداریی پارێزگای سلێمانی کردووە و لەلاین پارێزگارەوە دەست لەکار کێشانەوەکەم قبوڵکرا و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کراوە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: لەسەر خواستی خۆم دەست لەكار كێشانەوەم ئاڕاستەی یەكەی ئیداریی پارێزگای سلێمانی كردووە، ئێستەش دەست لەكار كێشانەوەكەم لەلایەن پارێزگای سلێمانی قبوڵكراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.

هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ماوەی 10 ساڵە لەو پۆستەدا کار دەکات و لەو ماوەیەشدا 3 جار دەست لەكار كێشانەوەی پێشكەش كردووە تاوەكوو كەسێكی نوێ بێتە شوێنەکەی بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێت بۆ وەرگرتنی پۆستە ئیدارییەکان و زیاتر پێشخستنی قەزاکە.

Fly Erbil Advertisment