ژن و مێردێک پەیوەندیان بە یوڤێنتوس کرد
دوای ئەوەی داگلاس کۆستا یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلاند پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیاوە کرد، لە دوای ئەویش ئالیشا لێمانی هاوژینیشی گواستەوە تیپی خانمانی.
ماڵپەری فەرمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئالیشا لێمان خانمە یاریزانی سویسڕی گەیشتنە رێککەوتن و ئەو یاریزانەی یانەی ئاستۆن ڤیلا، بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە تاوەکو ساڵی 2027 پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.
ئالیشا خانمە شوخ و شەنگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناوبانگێکی زۆری هەیە و ژمارەی فۆلۆوەرسەکانی لە یانەکانی ئینتەر میلان و ئەیسی میلانیش زیاترە.
ئالێشا دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس رایگەیاند '' دڵخۆشم دوای ساڵانێک دەتوانم لەگەڵ داگلاس کۆستا پێکەوە لە شارێک یاریی بکەین، ساڵانێکی زۆر لە دووری یەکتری بوین و ئێستاش دڵخۆشم کە پێکەوەین ''.
داگلاس کۆستا سەرەتای ئەم هاوینە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس کرد، ئەو یاریزانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەرامبەر ئۆرگوای تووشی دۆڕان بوون و ماڵئاواییان لە کۆپا ئەمریکا کرد.