قایمقامی چەند قەزایەك دەگۆڕدرێن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ea616eb0-f596-491e-8eb5-bc06efb966c3/hoshmand.ism/manifest

K24 – ھەولێر

لە درێژەی پڕۆژەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازیی و گۆڕانكاریی لە پۆستە ئیدارییەكان، چەند قایمقامێكی دیكە لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەگۆڕدرێن.

پەیامنێری كوردستان24 لە شەقڵاوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئاڵۆگۆڕ لە پۆستی چەند قایمقامێكی قەزاكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەكرێت".

رزگار حەسەن قایمقامی پێشووی شەقڵاوە بە كوردستان24 گوت: "ماوەی پێنج ساڵە قایمقامی شەقڵاوەم ئەوەی لە توانامدا بووە كردوومە، گۆڕانكارییەكانیش بە شتێكی ئیجابی وەردەگرین بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكان لە خزمەتی ھاووڵاتیان بن، باشتریشە كە لەسەرەتای دەستبەكاربوون ماوە بۆ ئەو كەسانە دیار بكرێت كە پۆست وەردەگرن بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا پلانی خۆیی بۆ كاركردن دیاربكات.

لە گۆڕانكارییەكاندا ئەمڕۆ جوان رەفیق لە شوێنی رزگار حەسەن وەك قایمقامی قەزای شەقڵاوە دەستبەكار دەبێت.