بەھۆی بۆردوومانەكانەوە گوندەكانی سەرسنوور چۆڵ دەكرێن
K24 - مێرگەسۆر
بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكه) و هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و باكووری كوردستان، ژمارەیەك لە گوند و سەنتەری شارەدێی شێروان مەزنی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان كەوتنەبەر تۆپبارانی سوپای توركیا.