سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا.

فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە پێناو بەرزبوونەوەی کوالیتیی ئاستی زانکۆکانی هەرێم و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژەکە درا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی، بڕیار درا کۆلێژی پزیشکیی لە زانکۆی هەڵەبجە بکرێتەوە و وەک قۆناغی یەکەمیش گوژمەی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، چاوەڕێ دەکرێت ساڵی داهاتوو قوتابییان لەو کۆلێژە دەست بە خوێندن بکەن.