بریکارەکەی ویلیامز سوورە لەسەر چوونی ئەو یاریزانە لە ئیسپانیا

نیکۆ ویلیامز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا
نیکۆ ویلیامز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا

نیکۆ ویلیامز ئەستێرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی، بووەتە ئامانجی چەندان یانەی گەورەی ئەوروپی و لەسەرووی هەموویانەوە یانەی بارسێلۆنا، بەڵام ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە یانە کەتەلۆنیەکە توانای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەبێت.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە گوایە یانەکانی بارسێلۆنا و چێڵسی و لیڤەرپوول و ئارسێناڵ ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی لارۆخا دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی یەکێک لەو یانانە بپۆشێت، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، دەنگۆیەکی نوێ لەسەر ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بلاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ویلیامز و خودی ئەو یاریزانەش ئارەزووی پۆشینی درێسی ئەو یانەیەی هەیە، بەڵام یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەهۆی کێشە داراییەکانی توانای گواستنەوەی نابێت.

سەرچاوەکە زانیاری ئەوەشی دەستکەوتووە بەم دواییە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاش لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز هاتونەتە سەر هێڵ و ئەوان ئامادەن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یانەکەی بکەن، هەروەها خودی بریکاری کارەکانیشی داوای لەو یاریزانە کردووە، درێسی یانە ئەڵمانیەکە هەڵبژێرێت.

ویلیامز تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەرپرسانی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوسیش، ئامادەنین کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانە لاوەکەیان بن.