نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆكکۆماری هه‌ڵبژێردراوى ئێران ده‌كات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکدا بە تەلەفۆن، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەروەها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانی دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران.
چوارشەممە 10ـی تەمموزی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکدا بە تەلەفۆن، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکات هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و بهپرسياريهتييهكهياندا بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش كه ببێته هۆى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى كه سهركردايهتيى پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايهتيى هه‌ردوولا و وه‌ك له دوا ديداردا له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆيه‌وه مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامیی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.