عەزام حەمدانی: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کەرکووك سازش بۆ یەکتری بکەن

عەزام حەمدانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح
عەزام حەمدانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح

K24 – هەولێر:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم، ئاماژە بەوە دەکات، پارێزگای کەرکووک بەرگەی بەریەککەوتنێکی سیاسی دیکە ناگرێت، نزیکەی 8 مانگ بەسەر هەڵبژاردن تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستە حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگاکە پێک نەهاتووە.

عەزام حەمدانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: متمانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کەرکووک نەماوە، بۆیە سوودانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کرد بۆ ئەوەی چارەیەک بۆ کێشەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بدۆزێتەوە، بۆیەش بڕیار دراوە سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بکرێت.

ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی عەزم، ئاماژەی بەوە دا، بنیاتنانی متمانە لە کەرکووک قورسە، لایەنە سیاسییەکان تا ئێستە نەیانتوانیوە متمانە لەنێوانیان دروست بکەن و پێکەوە کۆ ببنەوە تا بگەنە چارەیەک، دەبێت سازش بۆ یەکدی بکەن و واز لە داواکاری بهێنن.

باسی لەوە کرد، پارێزگای کەرکووک بەرگەی بەریەککەوتنێکی سیاسی دیکە ناگرێت، نزیکەی 8 مانگ بەسەر هەڵبژاردن تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستە حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگاکە پێک نەهاتووە.

ناوبراو ڕوونیکردەوە، پێکهاتەی کورد، عەرەب و تورکمان لە پارێزگاکە داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، ئەمانەش هەموو کۆسپن لەبەردەم دۆزینەوەی چارەیەکی نیشتمانی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11/7/2024‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له‌ باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له‌ لایه‌ن سیاسییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.

هاوکات داوا لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.