وارن به‌فیت.. هه‌موو رۆژێك 2 ملیۆن دۆلاری كۆكردووه‌ته‌وه
یادی 86 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وارن به‌فیت، گه‌وره بازرگان و به‌ناوبانگترین وه‌ربه‌هێنی ئه‌مه‌ریكی، كۆی گشتی سه‌رمایه‌كه‌ی نزیكه‌ی 61 ملیار دۆلاره، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، یادی 86 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی خۆی كرده‌وه.
به‌فیت له ساڵی 1930 له شاری ئۆماهۆی ویلایه‌تی نبراسكای ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه، ئه‌و سه‌رمایه‌داره خاوه‌ن 61 ملیار دۆلاره و هه‌ر رۆژێكیش له ژیانیدا، نزیكه‌ی 1.9 ملیۆن دۆلاری كۆكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لیستی 10 ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهان بۆ ساڵی 2016، به‌فیت، له دوای بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئه‌مانیكۆ ئۆرتێگای ئیسپانی، دامه‌زرێنه‌ری زنجیره‌ی فاشیۆنی زارا، له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت.
به‌فیت له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند پشكێكی كۆمپانیایه‌كی كڕیوه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیش‌دا به دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، مانگانه 175 دۆلاری وه‌رگرتووه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیش‌دا، پارچه زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی به 1200 دۆلار، له ویلایه‌تی نبراسكا كڕی.