بزووتنەوەیەکی جووداخوازیی لە ئەمەریکا داوای جیابوونەوەی ویلایەتی نیوهامپشایەر دەکەن
لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "نیوزویک"ـی ئەمەریکی نووسراوە کە بزووتنەوەیەکی نوێی جووداخواز لە ویلایەتی نیوهامپشایر پەیدا بووە، ئەو بزووتنەوە بەیاننامەیەکی دەرکردووە و ڕایگەیاندووە، "زیادەڕەوییەکانی حکوومەتی فیدراڵی ڕەت دەکەینەوە و پابەندین بەوەی نیو هامپشایەر وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆیە".
بزووتنەوەی "دەرچوونی نیو هامپشایەر" لەلایەن 'کارلا گێریک' ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەندامی "پڕۆژەی ویلایەتی ئازاد"ـە، کە گروپێکە مەیلی بۆ لیبراڵ هەبووە و هانی تاکەکانی هاوبیریان دەدا "بۆ ئازادی بچنە نێو پرۆژەی نیو هامپشایەر".
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ گۆڤاری نیوزویکی ناردووە و هۆکارەکانی دەستپێکردنی گروپەکەی ڕوون کردووەتەوە، گێریک گوتی، "2.5 ملیۆن بیرۆکراتی هەڵنەبژێردراو لە واشنتۆن دی سی هەن و ئەوان بەرپرسیارن لە ڕاکێشانی میللەت بۆ لێواری ئیفلاس بوون، تەنها ئەوەش نا، بەڵکو ساڵانە پارە لە گیرفانی باجدەران دەردەهێنن".
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکوومەتەکەمان وەربگرینەوە و کاربکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ماف و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دانیشتوانی نیو هامپشایەر پارێزراون.
ئەو ڕوونی کردەوە: "زۆر بە هیوام ئەم ڕۆڵە نوێیە بگرمە ئەستۆ، کۆمەڵگەیەک لە دانیشتووانی نیو هامپشایەری سەربەخۆ دروست دەکەم، و کاردەکەم بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی خۆبەڕێوەبەری بۆ نیو هامپشایەر".
گێریک دەڵێت، "ئێمە دەزانین دەتوانین کاری باشتر بکەین، ئێمە داوای باشتر دەکەین".
لە مانگی یەکدا جەیسۆن گێرهارت، نوێنەری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی ویلایەتی نیو هامپشایەر یاسایەکی خستە ڕوو کە داوا لە ویلایەتەکە دەکات سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێت، ئەگەر قەرزی نیشتمانی ئەمەریکا لە 40 تریلیۆن دۆلار زیاتر بێت، هەرچەندە دواتر ئەم یاسایە ڤیتۆی لەسەر کرا، بەڵام نوێنەری کۆمارییەکان ماتیۆ سانتۆناستاسۆ پڕۆژە یاسایەکی جیاوازی لە ئەنجوومەنی ویلایەتەکەدا پێشکەش کرد، کە داوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیی دەکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە "لایەنە ئابووری و یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان"ی نیو هامپشایەر کە مافی سەروەری خۆی بەکار دەهێنێت بۆ بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ.
ئەو بزووتنەوە سەربەخۆ و جووداخوازانە لە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمەریکا سەریان هەڵداوە، سوودمەند دەبن لەو دابەشکارییە سیاسییەی کە لەنێوان کۆماریی و دیموکراتەکان ڕوون بووەتەوە، کە گەورەترین کاریگەریی لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 هەبوو.
لە ڕاپرسییەکدا، کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە لایەن دامەزراوەی "یوگۆڤ" کراوە، ئاشکرای کردووە، 23%ی ئەمەریکییەکان پشتگیریی لە سەربەخۆیی ویلایەتەکانیان دەکەن لە حکوومەتی فیدراڵی، زۆرترین ڕێژەش لە ویلایەتی ئەلاسکایە کە 36%ـە و لە تەکساس 31% تۆمارکراوە.
هەروەها لەم هەفتەیەدا هەڵمەتی "لویزیانای ئازاد" دەستی پێ کرد، کە داوای جیابوونەوەی ویلایەتی لویزیانا دەکات لە یەکێتییەکە، یان بە تەنیا یان وەک بەشێک لەوەی کە ناوی لێنرزابوو "یەکێتی ویلایەتە ناوەڕاستەکانی ئەمەریکا".
ئایا ویلایەتەکان دەتوانن لە حکوومەتی فیدراڵی جیا ببنەوە؟
، بە پەیوەندیکردن بە ئەمەریکاوە، دەوڵەتەکان "چوونەتە ناو پەیوەندییەکی هەڵوەشاوە" و بەم شێوەیە مافی یاسایییان نەبووە لە یەکێتییەکە جیا ببنەوە.
بە ئەندامبوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ویلایەتەکان چوونەتە ناو پەیوەندییەکی چارە نەکراوەوە، لەبەر ئەوە هیچ مافێکی یاسایی نییە بۆ جیابوونەوە لە یەکێتییەکە، بۆیە دادگای باڵای ئەمەریکا لە ساڵی 1869دا لە دۆسیەیەکدا کە ئەو کاتە بە تەکساس دژی وایت ناسراوە بڕیاری لەسەر ئەو دۆسیەیەدا.
دادوەری دادگای باڵا ئەنتۆنین سکالیا، لە ساڵی 2006دا، ئەم بڕیارەی دووپات کردەوە و گوتی "ئەگەر هەر پرسێکی دەستووری هەبێت کە شەڕی ناوخۆ دروست بێت، ئەوە مافی جیابوونەوە نییە".