بەغدا؛ سێ ئەندامی بنەماڵەیەک دەکوژرێن
سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی یەکشەممە، سێ ئەندامی خێزانێک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کوژراون.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە "سۆمەرییە نیوزی" ڕاگەیاندووە، دووبرا تەقەیان لە سێ ئەندامی خیزانێک لە ناوچەی شەماعییە لە دیوی ڕەسافە کردووە، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە باوکێک، کوڕێک و برازایەک بوون.
ڕاشیگەیاند، هێزی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆداوە و هەڵمەتێکیشیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان گرتووەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ بارودۆخەکە کردووەتەوە.
چه‌كی بێمۆڵه‌ت بە هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رده‌وامیی توندوتیژی و تاوان له‌عێراق داده‌نرێت، پسپۆڕانی ئه‌منی و سه‌ربازیش ئاماژه به‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن "چه‌ندان جۆری چه‌ك له‌وڵاتدا هه‌یه و هه‌ر گروپێك و به‌ناونیشانێكی جیاواز ئه‌و مافه‌ی به‌خۆی داوه چه‌كی هه‌بێت؛ مەحاڵە بۆ حکوومەتێک کە نوێنەرایەتی سیاسی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان ده‌كات به ئاسانی كۆنترۆڵی ئه‌م دیارده‌یه بكات".
هه‌رچه‌نده تائێستا ئامارێكی دروست له‌باره‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت به‌رده‌ست نین لە عێراق، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان زیاتر له 15 ملیۆن پارچه چه‌كی سووك، مامناوه‌ند و قورس له‌عێراقدا هه‌یه و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌كار ده‌هێنرێت، چاودێرانیش هۆكه‌ی بۆ بێتوانایی و نه‌سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.