وەزارەتی دادی عێراق: کەس بە نهێنی لە سێدارە نەدراوە

حکوومەتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە بە نهێنی سزای لە سێدارەدانی لەناو زیندانەکاندا جێ بەجێ کردبێت، ڕاشیگەیاند، رێکاری یاسایشی دژی ئەو سایت و لایەنانە دەگرنەبەر کە ئەو هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە
ئەحمەد لەعەیبی. گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ڕەتیکردەوە وەزارەتەکەی سزای لە سێدارەدانی نهێنی لەناو زیندانی حوت جێ بەجێ کردبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەشڵێت، بەهیچ جۆرێک سزای لە سێدارەدانی نهێنی لەناو زیندانی حوت جێ بەجێ نەکراوە، ئەو کەسانەشی ئەو هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە دەستی سیاسیان لەپشتە.
ئەحمەد لەعەیبی گوتیشی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکاری یاسایشی دژی ئەو سایت و لایەنانە دەگرنەبەر کە ئەو هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە.
موههنهد خهزرهجی، ئهندامی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا، داوای كاراكردنهوهی حوكمی له سێدارهدان دهكات و رایگەیاند، ڕۆژانه 14 دۆلار له بودجهی گشتی بۆ خۆراكی هەر سزادراوێک بهههدهر دهچێت.
خهزرهجی، ئاماژهی بهوه كردووه، بهندینخانهكان پڕن لهوانهی كه بهتۆمهتی تیرۆر سزای له سێدارهدانیان بۆ دهرچووه و بە بیانووی سیاسی، هێشتا بڕیارهكه جێبهجێ نهكراوه، لهنێویاندا 327 سزادراوی سڤیلی تیرۆریستی تێدایه.
لەلایەکی دیکەوە، قاسم غەراوی شرۆڤەکاری سیاسی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: زیاتر لە 25 هەزار سزادراو لە زیندانەکانی عێراقدان کە ژمارەیان 28 زیندانە و بەشێک لە دۆسیەکانیش ڕەهەندی سیاسییان لەپشتەوەیە، بۆیە پێویستییان بە بڕیاری دادپەروەرانە هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
هاوکات، ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە عێراقییە هۆکاری زیادبوونی بڕیارەکانی لەسێدارەدانی لە عێراق لە ماوەی ڕابردوودا، بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد: چەندین تاوان دژ بە عێراقییەکان کراوە هەر لە کوشتنی بە کۆمەڵ، دانانی بۆمب و کردەوەی تیرۆریستی دیکە، بۆیە لە یاسادا جەخت لەسەر بڕینەوەی سزای دادپەروەر کردووەتەوە.