شاندێك بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد

K24 – هەولێر:

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.

ئەمشەو سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) هەریەک لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی پرسین لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد.

لە سەردانەکەیاندا، وێڕای گەیاندنى سڵاوى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کە بە بەردەوام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرۆشانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێل بووە بۆ چارەسەرکردنی بەڕێزیان، لە ڕەوشی تەندروستییان پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.

چەند ڕۆژێکە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، باری تەندروستی ناجێگیربوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورە و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.

0
0
Fly Erbil Advertisment