تایبەت.. ئیبراهیم غازی لە یانەیەكی گەورەی شاری بەغدا نزیكە

ئیبراهیم غازی هێرشبەری كوردی یانەی حدوود یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی شاری بەغدا بكات.
ئییبراهیم غازی هێرشبەری یانەی حدوودی شاری بەغدا وەرزی ڕابردوو لە خولی ئەستیرەكانی عێراق درەوشایەوە و لە كۆی 30 یاریی 18 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كرد و لە لایەن چەندان یانەی پەیوەندی پێوە كراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئیبراهیم غازی، لە نێو ئەو ئۆفەرانەی پێشكەشی كراوە، یانەی زەورای هەڵبژاردووە، پێشبینی دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكەی ڕابگەیەنرێت.
ئیبراهیم غازی ئەستێرە كوردەكەی باڵاكایەتی، پێشتر لە خولی كوردستان یاریی بۆ یانەكانی سۆران و هەڵۆ كردووە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی حدوودیش بكات یاریی بۆ یانەكانی دهۆك و نەورۆزیش كردووە، لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یانەكانی نەجەف و قووە جەوییە و زەورا پەیوەندییان پێوە كرد، بەڵام سووپەر ستارە كوردەكە یانەی سۆرانی هەڵبژاردووە.
