له ناوچه‌ی چه‌لێ شه‌ڕه
له كانی ره‌شیش شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی چه‌لێ له پارێزگای جوله‌مێرگ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نیوان په‌كه‌كه و سوپای تورك روویدا، پاش ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا له ناوچه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.
شه‌ڕه‌كه له ئه‌رتۆشی ناوچه‌ی چه‌لێ روویدا كه به‌پێی میدیاكانی په‌كه‌كه سوپای توركیا كوژراو و برینداری هه‌یه. به‌ڵام میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند پێنج سه‌رباز بریندار بوونه و گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ردو لا باس له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه روویداوه.
له لایه‌كی تره‌وه له ناوچه‌ی كانی ره‌شی له پارێزگای بینگۆل شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه روویدا، كه قورچییه‌ك (جاش) به سه‌ختی برینداربووه.