حەمە ئیتۆ لە رێگەی كوردستان24 یانەی داهاتووی ئاشكرا كرد

محەمەد سامی كاپتنی پێشووی یانەی نەورۆز لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانێك لە دژی هەولێر
محەمەد سامی كاپتنی پێشووی یانەی نەورۆز لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانێك لە دژی هەولێر

محەمەد سامی ناسراو بە حەمە ئیتۆ لە رێگەی كوردستان24ـەوە رایگەیاند مافی دەستبەرداربوونی لە یانەی نەورۆز وەرگرتووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی شاری بەغدا دەكات.
محەمەد سامی ئەستێرەی كوردی یانەی نەورۆز لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نەورۆز هەڵوەشاندووەتەوە و بە رێككەوتن مافی دەستبەرداربوونی لە یانەكەی وەرگرتووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە شاری بەغدا دەكات.
محەمەد سامی پێشتر یاریی بۆ یانەكانی هەولێر، كەركووك، هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر كردووە، لە هاوینی 2020 روویكردە یانەی قوە جەوییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەرفەتی یاریكردنی وەكو پێویست پێنەدرا لە گواستنەوەی زستانەی 2021 پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد، لە دوو وەرزی رابردوویش یاریی بۆ یانەی نەورۆز كردووە و لە دوایین وەرزی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 7 گۆڵ و 9 ئاسیستی لەگەڵ سوورپۆشەكانی سلێمانی تۆمار كردووە.

.