ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەندرێت
بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، ئەنجامی خوولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرێت.
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی کۆنگردەی رۆژنامەوانی وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان ئەنجامەکانی بڵاو دەکرێنەوە.
پێشووتریش د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاندبوو کە ئەمڕۆ هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، بە هەموو لقەکانییەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنن.
بە گوێرەی خشتەی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كشه‌ممه 23ـی حوزه‌یرانی 2024، له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوون و لە چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی، 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.