گۆڕانكاری گەورە لە یانەی نەورۆز بەڕێوەیە

جورڤان ڤیێرا راهێنەری بەرازیلی لە نێوان عیماد عیسا و ئاسۆ رۆستەم
جورڤان ڤیێرا راهێنەری بەرازیلی لە نێوان عیماد عیسا و ئاسۆ رۆستەم

یانەی نەورۆز بە فەرمی نزار مەحرووسی راهێنەری سووری ئاگادار كردووەتەوە كە گرێبەستەكەی كۆتایی هاتووە و بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیان نابێت، لە بەرامبەر ئەم هەفتەیە راهێنەری نوێی یانەی نەورزۆ دەگاتە شاری سلێمانی.

نزار مەحروس دوای 90 رۆژ لە راهێنەرایەتیكردنی یانەی نەورۆز گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا و دوورخرایەوە، بە گوێرەی سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی نەورۆز ئیدارەی یانە سوورپۆشەكەی سلێمانی لەگەڵ جۆرڤان ڤیێرای راهێنەری بەرازیلی گەیشتوونەتە رێككەوتوون.

جۆرڤان ڤیێرای راهێنەری بەرازیلی تەمەن 70 ساڵ پێشتر نازناوی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2007ـی لەگەڵ عێراق بردووەتەوە و وەرزی رابردووش لە خولی عومانی راهێنەرایەتی كردووە پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیە بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكەی سەردانی شاری سلێمانی بكات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، جۆرڤان ڤیێرا دوو یاریدەدەر لەگەڵ راهێنەرێكی توانای جەستەیی لەگەڵ خۆی دەهێنێتە یانەی نەورۆز.

لە لایەكی دیكەیشەوە، سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی نەورۆز بە كوردستان24ـی راگەیاند كە ئیدارەی یانەی نەورۆز گفتوگۆیەكانیان بۆ گەڕانەوەی ئاسۆ رۆستەم دەست پێ كردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە عیماد عیسای گۆڵپارێزی یانەی زاخۆش بە تەواوەتی لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی.

لە لایەكی دیكەیشەوە كوردستان24 زانیاری ئەوەی دەست كەوتووە یانەی نەورۆز لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گواستنەوەی هەنگاو محەمەدی بەرگریكاری پێشووی یانەكانی زاخۆ، دهۆك و هەولێر رادەگەیەنێت.

یانەی نەورۆز وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە ریزبەندی حەوتەم كۆتایی بە خولەكە هێنا، نزار مەحرووسیش تەنیا 16 یاریی كۆتایی خولەكە سەرپەرشتی هونەری یانەكەی كرد كە تێیدا 6 بردنەوە، 5 دۆڕان و 5 یەكسانی تۆمار كرد و ماڵئاوایی لە یانەكە كرد.

.
.
.
.
.