پارت و رێكخراوه‌كانی باكووری كوردستان مان ده‌گرن
بۆ ماوه‌ی 510 رۆژه هیچ هه‌واڵێكیان له ئۆجه‌لان نییه
K24 – هه‌ولێر
پارت و رێكخراوه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان بۆ ماوه‌ی 50 رۆژ ده‌ست به مانگرتنێكی كراوه ده‌كه‌ن، كه ئامانجیان چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 500 رۆژه له زیندانی ئیمرالی هیچ هه‌واڵێكی نییه.
هه‌ر یه‌ك له پارته‌كانی هه‌ده‌په و كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتیك و پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك و كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری ئامه‌د مانگرتنی كراوه‌یان بۆ ماوه‌ی 50 رۆژ رایانگه‌یاند.
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌كرێت و له ئه‌منییه‌ت و ته‌ندروستییه‌كه‌ی دڵنیا ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسیان له تێپه‌ڕبوونی 45 رۆژ به‌سه‌ر كوده‌تای 15 ته‌موزیان كرد كه كوده‌تاچییه‌كان پلانی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی دوورگه‌ی ئیمرالیان هه‌بوو، به‌ڵام تا ئێستا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌تی ئۆجه‌لان هیچ زانیارییه‌كیان نییه.