پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت
K24 - سلێمانی
پرۆژەى خێزانى جێگرەوە لەلایەن وەزارەتى کاروکاروبار ى کۆمەلایەتى لە پارێزگاى سلێمانى جێبەجێکرا، کە ئێسا 22 منداڵ لە خوار تەمەنى 6 ساڵیەوە لە ناو بەرێوەبەرایەتى ناوجەوانان دەژین ، بۆ وەرگرتنى بەشێک لەو منداڵانە لە ئێستادا 5 خێزان ناویان تۆمارکردووە، وابڕیارە لە داهاتوودا لە پارێزگاکانى دیكەی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەى خێزانى جێگرەوە جێبەجێ بکرێت.