عێراق جۆره برنجێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت پێویستی به ئاوی زۆر نییە

عێراق دوای دوو ساڵ قەدەغەکردنی برنج بەهۆی کەمی ئاوەوە دەستی بە چاندنی برنج کردووەتەوە، هەروەها جۆرێکی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه و به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه ئاوی كه‌متری پێویسته بە بەراورد بەو جۆرانەی دیكه کە ئاوی زۆریان پێویسته.
له‌م باره‌وه مەهدی سه‌هر جبووری، یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕاگەیاندووه، عێراق لەم وەرزەدا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی بۆ چاندنی برنج تەرخان کردووە و پێشبینی ده‌كرێت 150 هەزار تۆن بەرهەم بهێنرێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا ڕێژه‌ی باران زۆر بوو و ئاستی ئاو له ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رز بووه‌وه و زیاتر بوو، به‌رهه‌مهێنانی برنج زیاتر ده‌بێت، هاوكات توركیایش به‌ڵێنی داوه ئاوی زیاتر به‌ربداته‌وه.
عێراق یەکێکە لە دە گەورەترین هاوردەکاری برنج و گەنم لە جیهاندا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرنامەیەکی گەورەی بەشەخۆراکی مانگه كه نزیكه‌ی سی ساڵه به هاووڵاتییان ده‌درێت.
عێراق دەیان ساڵ لەمەوبەر زۆربەی جۆره‌كانی به‌رهه‌می برنج ده‌چێنێت و گه‌شه‌ی پێ ده‌دا، به‌ڵام هێشتا پێویستی به بڕی نزیکەی ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن برنجی ساڵانه هەیە.
چاندنی برنج لە عێراق بە زۆری لە مانگی حوزەیران دەست پێ دەکات و لە مانگی تشرینی دووەمدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. عێراق چەند جۆره برنجێك دەچێنێت، بە ناوبانگترینیان برنجی عه‌نبه‌ره، کە بە بۆن و تامەناوازەکەی ناسراوە.
زانایانی کشتوکاڵی عێراق توانیان جۆرێکی نوێ لە برنج بە ناوی (غه‌ری) پەرە پێ بدەن، کە تێکەڵەیەکه لە جۆرەکانی عه‌نبه‌ر و یاسه‌مین، كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێویست به ژێرئاوخستن ناكات، به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی ئاوڕژێن (مرشة)ـوه ئاو ده‌درێت. ئه‌م جۆره بۆ ئه‌م ساڵ نموونه‌یه‌كی كه‌می لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له كێڵگه‌ی میشخاب چێندراوه.
له‌م باره‌وه یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵی عێراق گوتوویه‌تی، پلان هەیە بۆ فره‌وانکردنی چاندنی ئه‌م جۆره لە وەرزەکانی داهاتوودا. ڕوونیشی كردووته‌وه مه‌به‌ستیانه بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و جۆره برنجه بچێنن و به‌رهه‌م بهێنن، كه پێویستی به ژێرئاوخستن نییه، به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی ئاوڕێژه‌وه ئاو ده‌درێت.
جبووری باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و جووتیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م به‌رهه‌مه بچێنن، ده‌توانن له هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سوودمه‌ند بن و پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.